حوزه‌یران 19, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی: مۆڵەتی ئێران بۆ لایەنەکانی دیکەی بەرجام(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) درێژ ناکرێتەوە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێی داگرت: مۆڵەتی دوومانگەی ئێران بۆ کلایەنەکانی دیکە کە لەبەرجامدا ماونەوە، درێژ ناکرێتەوە.

"بەهروز کەمالوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: هەڵپەساردنی پەیمان و وادە بەرجامییەکانی ئێران لە چوارچێوەی "یاسی پەسەندکراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەمەڕ هەوڵی هاوتەریب و بەرامبەری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جێ بەجێ کردنی بەرجام" خەریکە ئەنجام دەگرێ.

کەمالەوەندی وتی: بەگوێرەی یاسای "هەوڵی هاوتەریب و بەرامبەری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جێ بەجێ کرانی بەرجام" هەنگاونانی تاران گرێدراوی چۆنیەتی جێ بەجێ کرانی بەڵێنی گشت ئەندامانی بەرجامەو ناکرێ وڵاتێک وادەکانی جێ بەجێ بکاو لایەنەکانی دیکە بەکردەوە هیچ هەنگاوێک هەڵنەگرن.

ناوبراو وتیشی: هەوڵەکانی ئێران بەردەوام و هاوپێوەند بەیەک خەریکە ئەنجام دەگرێ و بارودۆخی گەڕانەوە بەرەو دواوە هەموار نییە، ئەگەر هەڵپەساردنی بەڵێنیەکانی ئێران بەرەو لەناوچوون بچێ، دەبێ چوار کۆیەک بەڵێنیەکانی جێ بەجێ بکات.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەشتی مای٢٠١٩ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێران بەپێی بڕگەی٢٦و٣٦ی بەرجام و لەبەر پەیمان شکێنی ئوروپییەکان لە جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان، هەندێ هەوڵی خۆی هاوپێوەند بە بەرجام ڕادەگرێ.

ئێران هەروەها شەست ڕۆژ مۆڵەتی دا بە وڵاتانی دیکەی ماوە لە بەرجامدا هەتا بەڵێنیەکانیان بەتایبەت لەبواری کاروباری بانکی و نەوتی جێ بەجێ بکەن و بەوانی ڕاگەیاند، ئەگەر لەو ماوەدا بەڵێنیەکانیان جێ بەجێ نەکەن، ئێرانیش لەبەرامبەردا بەڵێنیەکانی دیکەی خۆی ڕادەگرێ.

سەرپەیڤ