سەرەخۆشیی ئێران لە حکومەت و خەڵکی چین بەبۆنەی هاتنی لافاو و بوومەلەرزە لەو وڵاتە
حوزهیران 19, 2019 19:37 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرەخۆشی کرد لە حکومەت و گەلیی چین لەبەر گیان لەدەستدان و بەرکەوتنی ژمارێک شارومەندی چینی لەئەنجامی هاتنی لافاو و بوومەلەرزە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە.
سەید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی ئەو ڕووداوانە لە چین.
بەهۆی روودانی بوومەلەرزەی شەش پلەی ڕیشتەری لە پارێزگای سیچوانی چین، لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەست داو ١٢٥کەسیش بریندار بوون.
لافاو لە ناوچە باشوریەکانی چینیش کە لە حەوتەی ڕابردووەوە دەس پێ بووە، تائێستا ٤٩ کوژراوی لێکەوتووەتەوە.