حوزه‌یران 21, 2019 14:08 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی گۆترێش و دیسان پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا چۆنیەتی جێبەجێ کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەی دیسان پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئێران تا ئێستا پێبەندی هەموو بەڵێن و ئەستپگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ "ئانتۆنیۆ گوترێش" لەو ڕاپۆرتەدا جەختی کردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێراندا هیچ لادان  و بەلاڕێچوونێکی نەبینیوە.

گوترێش وتوویەتی: چاوەدێری بە سەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و تاقی کردنەوەکان بۆ سەلماندنی نەبوونی مادە و چالاکیی ئەتۆمیی ڕانەگەیەندراوە، ئێستایش هەر بەردەوامە.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەرکی ئەوەی لە ئەستۆیە هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دوایین ڕەوشی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ئاراستە بکات.

بڕیارە ڕاپۆرتی نوێی گوترێش لە کۆبوونەوەی ٢٦ی ژوەنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی  ئەتۆمی کە ئەرکی چاوەدێری بە سەر جێبەجێ کرانی ئەستۆگرییە ئەتۆمییەکان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی لە ئەستۆدایە، تا ئێستا لە هەر ١٥ ڕاپۆرتەکەیدا ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە ئێران پێبەندی هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بووە.

 

سەرپەیڤ