بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام
کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە کۆتایی دانیشتنەکەی لە ڤیەن، بەیاننامەیەکی دەرکرد و ڕایگەیاند کە ئەندامانی بەرجام لەهەوڵدان هەتا ئینستێکس(میکانیزمی بازرگانی لەگەڵ ئێران) لەڕووی چالاکوانانی ئابوریی وڵاتانی دیکەش کارا بکەن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، لە کۆتایی دانیشتنی رۆژی هەینی بەیاننامەیەکی نۆ بڕگەیی دەرکرد کە تێیدا، ئەندامان گرینگایەتی درێژەی جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و کارای ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن هەموو لایەنەکانیان بیرخستەوەو هاوکات ڕایانگەیاند کە نەهێشتنی بایکۆتەکان بەشێکی بنەڕەتی لە بەرجامەو لەوبارەوە بەوادەو بەڵێنیە هاوپێوەندەکانیاندا هاتنەوە.
لەو بەیاننامەدا، جەخت کراوە لەسەر دەوری سەرەکیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، وەک تەنیا دەزگەی بێلایەن و بەرپرسی چاودێری بەسەر جێ بەجێ کرانی وادەو بەڵێنیە ناڤۆکییەکانی ئێران هاوپێوەند بە بەرجام وبڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان.
دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بە سەرۆکایەتی سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران و هێلگا شمید یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو بەئامادەبوونی جێگران و بەڕێوەبەرانی گشتیی سیاسیی ئێران و گرووپی چوار کۆیەک(ئاڵمان، فەڕانسە، ڕووسیا، چین و ئینگلیز) رۆژی هەینی لەشاری ڤیەنی ئۆتریش کۆتایی پێهات.
جێ بەجێ کرانی ئینستێکس(میکانیزمی بازرگانی لەگەڵ ئێران) لە گرینگترینی ئەو هەواڵانە بوو کە پاش کۆتایی ئەو دانیشتنە لە میدیا هەواڵییەکاندا بڵاو کرایەوە.