ته‌مووز 03, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • زەریف

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە مەڕ کاردانەوە پێشان دان بە قسەی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەمەڕ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە لایەن ئێڕان وتی: ئێران بۆ خۆی ئاستی پیتاندن دیاری دەکات .

کاربەدەستانی ئەمریکا لەوان " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆمار و" مایک پمپئوی" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێشەممە لە کاردانەوە بە پەرەی ڕادەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ، لە قسەگەلێکدا بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی وبڕگەکانی بەرجام ڕایانگەیاند : ئێران لە هیچ ئاستێکدا نابێ پیتیاندنی ئۆرانیۆمی هەبێت. " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناو کۆڕی هەواڵنێران وتی: ترامپ سەرەتا دەبی بایکۆتە نایاساییەکان لە دژی ئێران ڕابگرێت ، پاشان لەمەڕ ئاستی پیتاندنی ئێران بڕیار بگرێت. زەریف هەروەها لەمەڕ یازدە وادە وبەڵێنی ئوروپیەکان لە بەرجام ڕایگەیاند : ئەم یازدە وادە وبەڵینیە داگری فرۆشرانی نەوتی ئێران، گەڕانەوەی پارەی نەوتی ئێران ، سەرمایەنانەوە لە ئێران، ڕێگا وبان وگواستنەوە، فڕۆکەوانی وگەمیوانیە. وەزیری دەرەوەی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە لە هیچکام لەم وادەو بەڵێنانە ئینستێکس نیە وتی: ئینستێکس بەراییەکە بۆ جێ بەجێ کردنی یازدە وادەو بەڵێنی ئوروپیەکان لە بەرجام . زەریف بە پیداگری لەسەر پێویستی پێبەند بوونی ئوروپیەکان بە وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی خۆیان وتی: ڕادەی پێبەندی ئێڕان بە بەرجام هەر بەو ڕادەیە دەبێت کە ئوروپیەکان پێنەندن. ئێران هەشتی مای ٢٠١٩ ، یەک ساڵ دوای چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ودوای سەلماندنی ناکارامە بوونی ڕێکارە پێشنیارکراوەکانی ئوروپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی شوێنهاتەکانی ئابووری چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ، ڕایگەیاند، بەشێک لە وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و٣٦ ئەم ڕێککەوتنە هەلدەپەسێریت. ئێران شەست ڕۆژ بە لایەنە بەجێ ماوەکان لە بەرجام دەرفەتی داوە هەتا وادەو بەڵینەکانی خۆی بە تایبەت لە بەشەکانی بانکی ونەوتی جێ بەجێ بکات ، بە پێچەوانەی ئەمە تاران هەنگاوی جیدی لەمەڕ کەم کرانی وادەو بەڵینەکانی بەرجام هەڵدەگرێت. پێبەند نەبوون بە ئاستی ٣٠٠ کیلوگرامی ئۆرانیۆم بە پیتاندنی سەتی سێ پوینت  شەست وحەوت یەکێ لەم بڕیارانە بوو ، کەڕۆژی دوشەممە بە فەرمی جێ بەجێ کرا.

سەرپەیڤ