وەزیری دەرڤەی سپانیا : بڕیارەکانی ئەم دواییە ی ئێران بنپێکردنی بەرجام نییە
وەزیری دەرڤەی سپانیا ویەکێ لە بەربژارانی جێگیر کردنی بەرپرسی سیاسەتی دەرڤەی یەکیەتی ئوروپا پیداگری کرد: بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئێران بنپێکردنی ڕیککەوتنی ناڤۆکی بەرجام نییە ، بەڵکۆ کارێکی تەکنیکیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە مادرید" ژوزیف بورل " ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵیکی ڕادیویی لە سپانیا ئیدعای کرد: ئوروپا هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاڕاستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ئەنجام داوە ولە درێژە دا وتی ئێران هەتا ئێستاکە ئەم ڕێککەوتنەی بنپێنەکردووە. "بورل "هەروەها پیداگرت کە کردەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەتەنیا بنپێکردنی بەرجام ، بەڵکۆلە بنەڕەت دا چوونە دەر لە بەرجام بوو. وەزیری دەرەوەی سپانیا لەبارەی بەرجام وئەگەریی هەڵسو کەوتی سەربازی نێوان ئێران وئەمریکایش وتی: ڕام ئەمەیە ناگەینە وەها دۆخێک ، دۆخە کە خراپتر نابێت ولەکۆتایی دا ئاوەزمەندی زاڵ دەبێت. کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە یەکەمی ژوئیە بە سەرنج دان بە بێ بەڵێنی ئوروپیەکان لە جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵینەکانی بەرجامی خۆی ڕایگەیاند ئێران بە پێی بڕگەی ٣٦ی ئەم ڕێککەوتنە ، ڕادەی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی لە سنووری ٣٠٠ کیلوگرام پەرە پێدا بەڵام ئەم کردەوەیە بە مانای بنپێکردنی بەرجام نیە . تێپەڕین لە ئاستی دیاری کراوی ئۆرانیۆم لە بەرجام، لە سەرووبەندی موڵەتی شەست ڕۆژەی ئێران بە وڵاتانی بەجێ ماو لەم ڕێککەوتنە بۆ ئەنجام دان وجێ بەجێ کردنی وادە وبەڵێنەکانیان بە تایبەت لە بەشەکانی بانکی ونەوتی ئەنجام بووە.