ته‌مووز 07, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • دەستپێکی هەنگاوی دووهەمی کەم ڤەبوونی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کۆتایی مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی تاران بە ئەورووپاییەکان بۆ بەڕێوە بردنی ئەرکە بەرجامییەکان گوتی: ئێران بە هۆی ئەمەی کە ئەورووپاییەکان ویستەبەرجامییەکانی کۆماری ئیسلامی یان دابین نەکردووە،هەنگاوی دووهەم هەڵدەگرن.

"سەید عەبباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ(یەکشەممە) لە پرێس کۆنفرانسێک دا لەگەڵ گوتە بیژی دەوڵەت و گوتە بێژی ڕیکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران لە تاران گوتیشی: ئێران برگەگەلێک کەلە بەرجام لەبارەی خەستبوونەوەی پیتاندن هاتووە ، ئیتر لەبەر چاو ناگرێت و خەستیی پیتاندنی زۆرتردەکاتەوە. عەراقچی بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی پرۆسەی کەمکردنەوەی ئەرکەکانی ئێران چالاکییەکە لەئاراستەی پاراستنی بەرجام،بەڕاشکاوی گوتی: ئەگەر وڵاتە ئەورووپاییەکان ویستەکانی ئێران  دابین نەکەنەوە، تاران دوای کۆتایی ٦٠ رۆژ هەنگاوی سێهەمیش هەڵدەگرێت.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد:  دریژەی بایکۆتەکانی ئەمریکا و پەیمان شکێنی ئەورووپاییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی مانەوەی ئێران لە بەرجام. عەراقچی هەروەها بە ئاماژە بە داوای ئەمریکا بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەڕاشکاوی گوتی:  تەنزێک لە ئارادایە و ئەمەیش دەگەڕێتەوە سەر ئەمریکا وا لە بەرجام کشاوەتەوە ولەولاشەوە خوازیاری پێکهێنانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حوکمدەرانە.جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران  گوتیشی: وڵاتە ئەورووپاییەکان و رووسیا و چین سەبارەت بەم داوایەی ئەمریکا هیچ وڵامیکیان نەداوەتەوە و ئەمریکا لەم گۆڕەپانەیش دا تەریک ماوەتەوە.

سەرپەیڤ