روحانی : ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا لەسەر بەڵێنی خۆی مایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i365515-روحانی_ئێران_لە_رێککەوتنی_ناڤۆکیدا_لەسەر_بەڵێنی_خۆی_مایەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا بەردەوام لەسەر بەڵێنی خۆی مایەوە و هەرگیز لای نەدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2019 03:05 Asia/Tehran
  • روحانی : ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا لەسەر بەڵێنی خۆی مایەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا بەردەوام لەسەر بەڵێنی خۆی مایەوە و هەرگیز لای نەدا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی شورای ئیداریی پارێزگەی خوڕاسانی باکوور بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی سەرکەوتنی گەورەی سیاسی و ئەخلاقیی ئێرانە و دەسەڵاتی سیاسی و مافەوانیی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا بە دونیا سەلمێندرا ، وتیشی : ئەگەر رێککەوتنی ناڤۆکی بە زیانی ئێران بوو ، ئەمریکا 14 مانگ لەمەوبەر لێی نەدەکشایەوە .

سەرۆک کوماری ئێران گوتیشی : ئەمریکا 12 ساڵ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران بە نهێنی بۆمبی ناڤۆکی سا ز دەکات و کاری نایاسایی دەکات بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمیدا نەبووە و نیە .

 روحانی ئاماژەی کردە نمایشی دەسەڵاتی ئێران لە زۆر گۆڕەپانی نێوەدەوڵەتی و گوتی : کۆماری ئیسلامیی لە شەڕی داسەپاوی 8 ساڵەی سەدامی دیکتاتۆری نەماوی عێراق دژی ئێران توانایی بەرگریی و لە دانوستانی ناڤۆکیدا ، دەسەڵاتی سیاسی و مافەوانیی خۆی نیشاندا .