ئامادەیی ئێران بۆپەرەی چالاکیە ناڤۆکیەکانی خۆی لە کورتترین ماوە دا
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ، ئامادەیی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ پەرەی چالاکی ناڤۆکی خۆی لە کورتترین ماوەدا ڕایگەیاند .
عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە کوڕی پەیامنێراندا وتیشی : هەر کاتێ کە بەرپرسانی باڵای ئێران ئیرادە بکەن کە چالاکیەکانی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران پەرەی پێی بدرێت و خێراتر بێتەوە ئەو ڕێکخراوەیە دەس بە جێی و بە خێرایی ئەنجامی ئەدات . ساڵحی بە وتنی ئەویە کە بنەمای فەرمانبەرایەتی ڕێکخراوی وزەی ناڤوکی ئێران بەرهەمهێنانی وزە و کارەبایە وتیشی هێزگەی بووشەهر لە باشووری ئێران حەوت ملیار کیلووات کاتژمێر کارەبا بەرهەم دێنێت کە ئەو ڕادەیە دەوتوانێ یارمەتی فراوان بە وڵات بدات . ئێران 8 مای 2019 دوای سەلماندنی ناکارامەیی ڕێکارەکانی پێشنیار کراوی ئوروپا بو قەرەبوو کردنەوەی شوێنهاتە ئابووریەکانی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند بەشێک لە بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی بە پێی بڕگەکانی 26 و 36 ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەپەسێرێتەوە .