ته‌مووز 29, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: تاران بۆ پەرەی پێوەندی لەگەڵ پیکەن ئیرادەی جیددی هەیە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئیرادەی جیددی ئێران پەرەی پێوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ چینە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ " سونگ تائو" وەزیری نێودەوڵەتی پارتی دەسەڵاتداری چین لە تاران ، بە ئاماژەدان بە ڕوانگەی نێزیک وپێوەندیە باشەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان وتی: ئێران بۆ هەناردە کردنی گاز بۆ چین لە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی پاکستان ئامادەیی هەیە . جەهانگیری لە وەڵام بە پرسیاری وەزیری نێودەوڵەتی پارتی دەسەڵاتداری چین لەمەڕ ئەمەکە ئابووری خۆڕاگرانە چلۆن توانیویەتی بە پێی زەخت وگوشار وبایکۆتەکانی ئەمریکا سەقامی ئابووری وکۆمەڵایەتی لە ئێران دابمەزرێنێت وتی: سیاسەتە گشتیەکانی ئابووری خۆڕاگرانە  پاڵپشت بەبارستاکانی ناوخۆیی وڵات ، گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ودوست وەکوو چین ، کەم کرانی پاڵپشتی بە داهاتە نەوتیەکان ، گەشەی ئابووری زانست بونیان وجەماوەری کردنی ئابووریە. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان هەروەها بە ئاماژەدان بە کەم کردنی  وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی ئێران وتی: هەربەوخۆرە کە ئێران وادە وبەڵێنەکانی خۆی لە چوارچیوەی بەرجام جێبەجێ کرد لایەنەکانی تریش دەبێ پێبەندبن بە وادە وبەڵێنەکانیان. جەهانگیری ئاماژەی کردە دەوری گرینگی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستەکانی ناوچە وبەتایبەت داعش ووتی: ئەمریکا لە هەوڵ دایە گروپی تیرۆریستی داعش لە سووریا بگوێزنەوە بۆ ئەفغانستان کە بەرنامەیەکی مەترسیدارە ودەبێ لەبەرانبەری ڕاوەستن. سونگ تائو وەزیری نێودەوڵەتی پارتی دەسەڵاتداری چینیش بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ڕوانگەی پیکەن لەمەڕ پێوەندی لەگەڵ تاران ، ستراتژی ودرێژخایەنە ، وتی: چین لە نیگەرانیەکانی ئێران لە مەڕ بەرجام دەگات.

سەرپەیڤ