دیداری وەزیری کاروباری نێودەوڵەتیی پارتی کۆمۆنیستی چین لەگەڵ زەریف
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری کاروباری نێودەوڵەتیی پارتی کۆمۆنیستی چین دیدار و لەبارەی سیاسەتی یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە، لەدیداری ئەمڕۆ سێ شەممەی "سونگ تائۆ"ی وەزیری کاروباری نێودەوڵەتیی پارتی کۆمۆنیستی چین لەگەڵ "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەتاران، ڕوانگەو نیگای ستراتژیکی هاوبەشی دوو وڵات سەبارەت بە گۆڕانکارییە جیهانییەکان لەوان، سیاسەتی یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا لە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی هێژمۆنیی خۆی بەسەر جیهاندا، گرینگترین پرس و بابەتە دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان خرایەبەر باس ولێکدانەوە.
وەزیری کاروباری نێودەوڵەتیی پارتی کۆمۆنیستی چین لەسەر بانگهێشتنی "موحسین ڕەزایی" سکرتێری کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی ئێران یەکشەممەی ڕابردوو گەیشتە تاران.