موسەوی : هەنگاوی سێهەمی کەمبوونەوەی بەڵێنەکانی ئێران ئامادەیە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دیزاین کراوە و ئامادەی جێبەجێ کرانە ، گوتی : ئەگەر هەوڵی دیپلۆماتیک بە ئەنجامی گونجاو نەگات ، ئەم هەنگاوانە دەگەڕێنەوە .
سەید عەباس موسەوی لە بارەی جێبەجێ کرانی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : هاوکات لە گەڵ ئەو دەرفەتەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دیپلۆماسی و تەعامول و وتووێژی داوە و بە ئاڕاستەی جێبەجێ کرانی بەڵێنی لایەنەکانی دیکە و باقی ماو لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا ، هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی ئێران ئامادەی دیزاین و جێبەجێ کردنە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پێوەندیە تەلەفۆنیەکانی ئێران و فەڕەنسە و سەردانی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسە لەو هەنگاوە دیپلۆماتیانەی ئێران ناو برد و گوتی : وێڕای تێکڕای ئەم هەنگاوە دیپلۆماتیکیانە ، کۆماری ئیسلامیی خوی ئامادە کردووە تا لە کاتی بە ئەنجام نەگەیشتنی ئەم هەوڵانە و نەبوونی ئیرادەی پێویستی ئوروپایی ، هەنگاوی سێهەم هەڵگرێ .
موسەوی جەختی کردەوە : هەنگاوی سێهەم دیزاین و ئامادە کراوە و لە هەنگاوەکانی یەکەم و دوهەم قایمتر دەبێ تا باڵانسێک لە نێوان ماف و ئەرکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بەدی بێنێ .