موسەوی : هەنگاوی سێهەمی کەمبوونەوەی بەڵێنەکانی ئێران ئامادەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368047-موسەوی_هەنگاوی_سێهەمی_کەمبوونەوەی_بەڵێنەکانی_ئێران_ئامادەیە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دیزاین کراوە و ئامادەی جێبەجێ کرانە ، گوتی : ئەگەر هەوڵی دیپلۆماتیک بە ئەنجامی گونجاو نەگات ، ئەم هەنگاوانە دەگەڕێنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2019 06:33 Asia/Tehran
  • موسەوی : هەنگاوی سێهەمی کەمبوونەوەی بەڵێنەکانی ئێران ئامادەیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دیزاین کراوە و ئامادەی جێبەجێ کرانە ، گوتی : ئەگەر هەوڵی دیپلۆماتیک بە ئەنجامی گونجاو نەگات ، ئەم هەنگاوانە دەگەڕێنەوە .

سەید عەباس موسەوی لە بارەی جێبەجێ کرانی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : هاوکات لە گەڵ ئەو دەرفەتەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دیپلۆماسی و تەعامول و وتووێژی داوە و بە ئاڕاستەی جێبەجێ کرانی بەڵێنی لایەنەکانی دیکە و باقی ماو لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا ، هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی ئێران ئامادەی دیزاین و جێبەجێ کردنە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پێوەندیە تەلەفۆنیەکانی  ئێران و فەڕەنسە و سەردانی موحەممەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران بۆ فەڕەنسە لەو هەنگاوە دیپلۆماتیانەی ئێران ناو برد و گوتی : وێڕای تێکڕای ئەم هەنگاوە دیپلۆماتیکیانە ،  کۆماری ئیسلامیی خوی ئامادە کردووە تا لە کاتی بە ئەنجام نەگەیشتنی ئەم هەوڵانە و نەبوونی ئیرادەی پێویستی ئوروپایی ، هەنگاوی سێهەم هەڵگرێ .

 موسەوی جەختی کردەوە : هەنگاوی سێهەم دیزاین و ئامادە کراوە و لە هەنگاوەکانی یەکەم و دوهەم قایمتر دەبێ تا باڵانسێک لە نێوان ماف و ئەرکەکانی کۆماری  ئیسلامیی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بەدی بێنێ .