ئه‌یلوول 02, 2019 18:58 Asia/Tehran
  • زەریف: هەنگاوی سێهەمی کەمکردنی بەڵێنیەکانی ئێران، بەپێی بەرنامە دەچێتەپێش

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە هەنگاوی سێهەمی کەمکرانی بەڵێنیەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەگوێرەی بەرنامە دەچێتەپێش، پێی داگرت: ئەگەر ئوروپاییەکان نەتوانن وادەکانیان هاوپێوەند بەڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ بکەن، هەنگاوی سێهەمی ئێران جێ بەجێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئێران پرێس، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشی لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ بەئاماژە بە تاووتوێی چۆنیەتی جێ بەجێ کرانی وادەکانی لایەنی ئوروپی هاوپێوەند بەڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: ئەوەی وا سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانی درێژەی پێ دەدەن، هاوپێوەند بە فەڕەنسییەکان و یەکێتی ئوروپایەو ئەوەی وا بۆ ئێران گرینگە، جێ بەجێ کرانی وادەو بەڵێنیەکانی لایەنی ئوروپاییە.

زەریف هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ڕوانگەی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس لێک نزیکە، وتی: بەداخەوە ئەمریکا بەئامادەبوون لە کەنداوی فارس، قەیران لەو ناوچەی پەرەپێداوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە هەوڵی ئێران لەپاڵ ڕووسیاو تورکیا بۆ هێنانەدی ئاسایشێکی ڕێژەیی لەسوریا، وتی: ئامادەبوونی ئەمریکا لە سوریا، ناڕەوا، وێرانکەر و پێشێلکەری سەروەریی سوریایەو ئەو ئامادەبوونە، ناکۆکییە ئەتنییەکان و بڕێک ناکۆکی تایفیی درێژخایەنی لەسوریا قووڵ کردۆتەوە.

لاڤرۆفیش لەو کۆبوونەوەدا بەئاماژە بەوەی کە کەمکرانی بەڵێنیەکانی ئێران ، ئەنجامی کردەی سەرەڕۆیانەی ئەمریکایە، وتی: ئەمریکییەکان سەرباری ئەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چوونەدەر ئیدیعا دەکەن ئێران دەبێ بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە جێ بەجێ بکا ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو ڕەوتە لەڕوانگەی ڕووسیاوە دروست نییە.

سەرپەیڤ