عەراقچی: ئێران لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە دانوستانی دووبارە ناکات
یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: لە ڕوانگەی تارانەوە ھیچ دانوستانێکی دووبارە لەمەڕ ڕێککەوتنی بەرجام ئەنجام ناگرێت، بەڵام ڕاپەڕێندرانی ڕێک و پێکی ڕێککەوتنی بەرجام دەتوانێ تەوەرەی دانوستانەکان بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە دوای دانوستانەکەی ڕۆژی دووشەممە لە پاریس لە ئێستادا لە ئۆسلۆڤۆنی دایە، لە وەڵامی پەیامنێران وتی: تەوەرەی دانوستان لەگەڵ فەرانسا سەبارەت بە شێوازی دابین کرانی خولاستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ فرۆشتنی نەوت و چۆنیەتیی دابین کردنی داھاتەکانیەتی.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەو تەواوی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەگەڕێتەوە کە بتوانێ نەوتەکەی بفرۆشێت و بە تەواوی دەستی بە داھاتەکەی بگات و بتوانێ بەبێ ھیچ جۆرە بەرتەسکییەک بەکاری بێنێ کە دەستپێشخەرییەکەی فەرانساش ڕێک لەم ئاراستەیەدایە.
یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەورووپا دەبا لە ئێران نەوتی کڕی باو یان ھاوسەنگی فرۆشی نەوت، ھێڵێکی ئێعتیباریی بۆ ئێزران بکاتەوە، وتیشی: ئاستی ئەم ھێڵە ئێعتیبارییە نزیکەی ١٥ ملیارد دۆلارە بۆ ماوەی چوار مانگ واتە ھەتا کۆتایی ئەم ساڵە زایینییە.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پێشی داگرت: لەپاش وەرگرتنی ١٥ ملیار دۆلار، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی چوار کۆ یەک دەبێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ھێشتا لە بارەی بەرنامەی کاری ئەم دانوستانانە بڕێک ناکۆکی بەبڕشتانە لەنێوان ھەردووک لا دا ھەیە.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەپێداگری لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لە بارەی ھێڵە سوورەکانیەوە لەگەڵ کەس دا دانوستان ناکات، وتیشی: ئەگەر لایەنی ئەورووپی پێی نەکرێت بەڵێنەکانی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە ڕاپەڕێنێ، تاران ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە شەشەمی سپتامبەر ھەڵدەگرێت.
جێگای ئاماژەیە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم گەمارۆیانە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکانش لەم بوارەدا لە ڕاستی دا پەلەقاژەیە بۆ پاساودانی ئەو ھەنگاوە دزێوە لەلای بیروڕای گشتیی جیھان .
بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیاش دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.