ڕۆژی شەممە بەرنامەکانی ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران شی دەکرێتەوە
«بەھرۆز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی شەممە حەوتەمی سپتامبەر لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا بەرنامەکانی جێی سەرنجی ئێران لە بارەی ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران شی دەکاتەوە.
سبەینێ ھەینی لە ئاراستەی ڕاپەڕێندرانی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران ، ھەنگاوی سێھەم بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەست پێ دەکات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێران ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی لە ڕۆژی ھەینی شەشەمی سپتامبەری ٢٠١٩ ھەڵدەگرێت و لەم چوارچێوەیەش دا، ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی لە سەریەتی ئەوەی وا ئێران لە بواری توێژینەوەو گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی پێویستی پێیەتی،دابین بکات و تەواوی بەڵێنە بەرجامییەکانیش لە بواری توێژینەوەو گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی وەلا بنێت.
ڕۆحانی جەختیشی کرد کە: ئەم ھەنگاوە داگری پەرە پێ دانی توێژینەوەو گەشە پێدان لە بواری چەشنی جۆربەجۆری سانتریفیوژی تازە و ھەروەھا ھەر ھەنگاوێکە کە بۆ پیتاندن پێویستە.
ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، بە شێوەیەکی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، کشایەوە.
ھەر لەم حاڵەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ساڵێک دان بەخۆداگرتنی ستراتژیانەو وەدی نەھاتنی داخوازییەکانی، ڕایگەیاند کە بڕێک لە بەڵێنەکانی خۆی بە پێی ڕێککەوتنی بەرجام ھەڵدەپەسێرێت.
ئێران ھەتا ئێستا دوو ھەنگاوی داگری بەرز کردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕادەی لە سەدا سێ پۆیینت شەش و پەرە پێ دانی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی بردووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.