ڕۆحانی: ئەمریکا دەبێ سیاسەتی شەڕخوازی و گوشاری لانی زۆری خۆی وەلادانێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368474-ڕۆحانی_ئەمریکا_دەبێ_سیاسەتی_شەڕخوازی_و_گوشاری_لانی_زۆری_خۆی_وەلادانێت
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لە سە ئەمەی ستراتژیای گەلی ئێرانب ەرامبەر گوشاری لانیسەری دوژمنان، ڕاوەستان و مۆقاومەیە ، گوتی: ئەمریکا دەبێ شەڕخوازان وەلادانێت و دەستەبرداری سیاسەتەکانی شەڕخوازانەی و گوشاری لانیسەری بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2019 12:04 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا دەبێ سیاسەتی شەڕخوازی و گوشاری لانی زۆری خۆی وەلادانێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لە سە ئەمەی ستراتژیای گەلی ئێرانب ەرامبەر گوشاری لانیسەری دوژمنان، ڕاوەستان و مۆقاومەیە ، گوتی: ئەمریکا دەبێ شەڕخوازان وەلادانێت و دەستەبرداری سیاسەتەکانی شەڕخوازانەی و گوشاری لانیسەری بێت.

"حەسەن ڕۆحانی"  رۆژی چوار شەممە لە کۆری دەوڵەت بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی مەنتیق و لۆژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژیای ئاشتیانەی ناڤۆکییە، بەڕاشکاوی گوتی: لە بەرجامیش لۆژیکی ئێران ئەرکمەندبوون بەرامبەر ئەرکمەند بوونەو بێتوو لایەنەکانیی بەرامبەر ئەرکەکانیان لە بەرجام دا جیبەجێکەن، ئێرانیش هەروا دەکات. سەرۆک کۆماری ئێران گوتیشی: هەنگاوی سێهەم لەمەر کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکان گرنگترین هەنگاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دیتە ئەژمار و لەگەڵ دوو هەنگاوی ڕابردوو هەڵناسەنگێندرێت وئەگەر پێویست بکات لە داهاتوویش دا ئێران هەنگاوگەلێکی دیکە هەڵدەگرێت. ڕۆحانی بەباسکردنی ئەمەی کە ئەمرۆکە سیمای  کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیهان وەک سیمایەکی ئاشتیخواز و هاوسەنگ باسی لێوەدەکرێت گوتی: ئێران هیچکات دەستپێکەرەوەی دەستدرێژی وبایکۆت نەبووە و هیچ ئەرک وپەیمانێکی پێشێل نەکردووە بەڵکوو لایەنەکانیی دیکە ئەرکەکانیان پێشێلکردووە.

ئێران ٨ـی مای ٢٠١٩ ساڵێک دوای کشانەوەی یەکلایانەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و دوای سەڵمێندرانی ناکارامە بوونی ڕێکارەکانی پێشنیاری ئەورووپا بۆ قەرەبووی دواهاتەکانیی ئابووری کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند، بەشێک لە ئەرکە بەرجامییەکانی بە گوێرەی برگەکانی ٢٦ و ٣٦ ـی ئەم ڕیککەوتننە هەڵدەپسێرێت. ئێران تابە ئێستا سێ هەنگاو بریتی لە بردنە سەرەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ٣.٦٧، زۆرترکردنەوەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو و ڕاگرتنی هەموو ئەرکەکانی لە دەڤەری توێژینەوە و پەرە لە بەرجام دا هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەرکەکانی بەڕێوە بردووە.