تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 15:49 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئێران ئامادەی هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنی واده و بەڵێنە بەرجامیەکانیەتی

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێڕان لە سەر ئامادەیی تاران بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی چوارەمی کەم کرانی وادە وبەڵێنە بەرجامیەکان هەواڵی دا.

" سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ هەواڵنێرانی ناوخۆیی وبیانی ، لەمەڕ دوایین گوڕانکاریەکانی هاوپێوەند بە جێ بە جێ کردنی هەنگاوی چوارەمی کەم کرانی وادە بەرجامیەکان وتی: هەنگاوی چوارەم گەڵاڵە ڕێژی کراوە وئێران ئامادەی جێبەجێ کردنیەتی. موسەوی هەروەها هیواداری دەربڕی: وڵاتانی بەجێ ماو لە بەرجام وادە وبەڵێنەکانیان بەجێ بهێنن هەتا کار نەگاتە جێبەجێ کردنی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنی وادە بەرجامیەکانی ئێران . وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی گەڵاڵەی هەژدە میلیارد دوڵاری فەرانسە وژاپۆن بۆ پاڕاستنی بەرجامیش وتی: ئەمە هەمان گەڵاڵەیەک بوو کە فەرانسیەکان لەدوای دابوون وهەتا جێگایەکیش بردیانە پێش، بەڵآم چون دەبوا لە وڵاتێکی تر ئیزنیان وەرگرتبا، هەتا ئێستاکە بێ ئاکام ماوەتەوە. موسەوی هەروەها بە ئاماژەدان بە ناهیوریەکانی ئەم دواییە لە لوبنان وتی: ئێران لە پرس ومەسەلە ناوخۆییەکانی وڵاتان دەسوەردان ناکات و هیوادارە  ، بە هاوڕیەتی هەموو گروپ وحیزبەکان ئارامی وهێوری بگەڕێتەوە بۆ لوبنان. وتەبێژی ودەزگەی دیپلۆماسی ئێران لە مەڕ هەوڵی تورکیا بۆ بەدی هێنانی بنکەی سەربازی لە ناوخاکی سووریایش وتی: تورکەکان دەتوان لە سنوورەکانی خۆیان پیگەیان هەبێت بەڵام بەدی هێنانی پێگە لە ناو خاکی سووریا قەبوڵ کراو نیە ودەسدرێژی بۆسەر ولاتی سەربەخۆی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە ئەژمار. موسەوی لەمەڕ دوایین گوڕانکاریەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان وتی: ئێران لە ئەفغانستانی یەک پارچە ودەوڵەتی سەربەخۆ ویاسایی ئەم وڵاتە پشتیوانی دەکات وڕای ئەمەیە هەموو گروپە ئەفغانیەکان دەبێ لە دەوڵەت دا شەریک بن وڕێگای ئەم مەسەلە ، وتووێژ بە بێ دەسوەردانی لایەنە بیانیەکانە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئاماژەی دایە دەسگیرکرانی ڕوح اللە زەم لە سەرکردەکانی میدیایی دوژمن وسەرکردەی ماڵپەڕی " ئامەد نێوز" ووتی: زەم لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سێخۆڕی پێوەندی هەبووە وبە ئاشکرا دانی پێداناوە. موسەوی هەروەها لە سەفەری " حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باکوی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بێ لایەن هەواڵی دا ووتی: ئەم کۆبوونەوانە لە ڕۆژەکانی هەینی وشەممە لە پێتەختی کۆماری ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ