پشتگری فێدریکا مۆگرینی لە بەرجام
بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا جەختیکرد، درێژە ئەدات بە پاراستنی دەستکەوتە دیپلۆماسییەکانی وەک ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی یەکێتی ئەورووپا،" فێدریکا مۆگرینی" لەبەیاننامەیەک بە بۆنەی رۆژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند، یەکێتی ئەورووپا هاوکات لەگەڵ بەرەڤانی لە بەرجام هەوڵ ئەدات بەشداریی چەند لایانە لە تەنیشت ڕوودانی مەسەلەکانی جیهانی لە کەرتەکانی تێکنۆلۆژیا،بە دیجیتاڵی بوون و هۆشی ساختە بەرەو پێشەوە ببات.
مۆگرینی کەئەمساڵ دوایین ساڵی ئامادەبوونیەتی لەم پۆستە گوتیشی: لە بیست و چوارەمی ئۆکتۆبر،بناغەی یەکەم گەڵاڵەی نێو دەوڵەتی لە مێژوو دانرا کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو.
لە وەها رۆژێک لە ساڵی ١٩٤٥،جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەڕێوە چوو و لەو کاتەوە بەم لاوە،ئەم ڕیکخراوەیە هەوڵ ئەدات لە پێناو بەڕێوە بردنیی ئاستی و پاراستنی مافە ئینسانییەکان کە وەک ئامانجی هاوبەسی یەکیتی ئەورووپایش دێتە ئەژمار.
فێدریکا مۆگرینی، یەکێتی ئەورووپای وەک یەکی لەلاگرانیی چەند لایانە خوازی وەکوو باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری قەیرانەکان زانیوەکەلەگەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەهەموو دەڤەرە جیهانییەکان دا هاوکاری کردووە.
ئەم قسەگەلە لە حاڵێکدا هاتوونەتە ائراوە کەلە مای ٢٠١٨، بەروارێک کە "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی یەکلایانە لە ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ٥ کۆ یەک لەگەڵ ئێران کشایەوە،ئەورووپا هیج هەنگاویکی کاریگەر و مسۆگەڕی لەمەر پاراستنی دیپلۆماسی لە بواری بەرجام و جێبەجێکردنیی ئەرکەکانیی لەم ڕێککەوتنە ئەنجام نەداوە.