ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: دڵسۆزانی عێراق و لوبنان بابزانن ئەولەوییەتی سەرەکی چارەسەریی ناھێمنییەکانە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانی دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایشتی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە، وتیشی:دڵسۆزانی عێراق و لوبنان بابزانن ئەولەوییەتی سەرەکییان چارەسەریی ناھێمنییەکانەو خەڵکی ئەم وڵاتانەش بزانن کە داخوازییە ڕەواکانیان لەچوارچێوەی داڕشتی یاسایی دا ھەلی دابین کرانیان بۆ دەڕەخسێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکان ڕۆژی چوارشەممە لە حەڤدەھەمین ڕێ و ڕەسمی ھاوبەشی فێرخوازی و سوێندخواردنی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا(ص) وتیشی: ھۆکارەکانی دڕندایەتی و ڕق لە دڵی ناسراون و لەپشت ئەم کێشانەدا ئەمریکاو دام و دەزگا شۆڤارییەکانی ڕۆژئاوا بە پارەی بڕێک لە وڵاتانی کۆنەپەرسی ناوچەکە ڕۆڵ دەگێڕن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، گەورەترین زەبروەشان لە وڵاتێکی بۆ نەبوونی ئاسایشت لەو وڵاتەدا گەڕاندەوەو وتیشی: دوژمنان ئاوا بیرۆکەیەکیان بۆ ئێرانیش ھەبوو، بەڵام گەلی ئێران لەسەرھەست و دەستبەجێ ھاتنە مەیدانەوەو ھێزە چەکدارەکانیش ئامادە بوون و ئەو پیلانلانە پوچەڵ بوونەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر ھێندێک تاوانکاریی سوپاکانی بریتانیا، فەرەنساو ئەمریکا لە ماوەی یەکساڵی ئەم دواییە لە شێوەبەژی ھیندو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای ئاسیاو باکوورو ناوەندی ئەفریقیاو وتیشی: ئەرکی سەرەکیی سوپای ھێزع ئیستیکبارییەکان دەست درێژکاری، داگیرکردن و زەبروەشاندن لە وڵاتانی دیکەیە،کەچی لە فەلسەفەو لۆژیکی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرباری ئەوەی کە بەرەڤانی کردن لە شوێنی خۆی دا بە پتەوی ھێزمەندانە لە ئارادایە، کەچی دەست درێژکاری قەت لە ئاردا نییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شکستە پەیتاپەیتلکانی ڕژێمی زایونی لە بەرامبەر لاوانی حیزبوڵڵاو لاوانی بوێری فەلەستینی لە شەڕەکانی ٣٣ ڕۆژەو ٢٢ ڕۆژەو ٧ ڕۆژە بە نمونەگەلێکی بەرچاوی وەدی ھاتنی وادەی ئیلاھی ھێنایە ئەژمارو وتیشی: دۆش دامانی ئیستیکبار لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا سەرباری ئەو ھەموو خەرج و بەرجەی کە کردوویەتی و بۆ خۆشی دانی پیادا ناوە، لەو نمونانەی دیکەی وەدی ھاتنی بەڵێنە ئیلاھییەکانە.
سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختیشی کرد: ڕێپێوانەکانی گەڕانەوە لە غەززە ڕۆژێک گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بۆ نیشتیمانی خۆیانیانی لێ دەکەوێتەوە.