زەریف : ئێران خەریکی کەڵکوەرگرتن لە هەنگاوی قەرەبووی رێککەوتنی ناڤۆکیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان و فەڕەنسە و بەریتانیا جەختی کردەوە : ئێران خەریکی کەڵکوەرگرتن لە هەنگاوی قەرەبووی رێککەوتنی ناڤۆکیە.
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئوروپایی بەریتانیا و فەڕەنسە و ئاڵمان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ئێوارەی دوشەممە بێ ئاماژە بە پێبەندنەبوونی خۆیان بە رێککەوتنی ناڤۆکی ، بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش نێگەرانیان نیشاندا لە جێبەجێکرانی هەنگاوی چوارەمی کەمردنەوەی پێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر توویتەر ، بە پەیوەستکردنی نامەی شەشی نوامبری 2018 ی خۆی روو لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا و ئەندامانی دیکەی رێککەوتنی ناڤۆکی نوسی : ئێران تەواو پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا بووە بەڵام ئوروپاییەکان تاکە یەک بەڵێن نیشان بدەن کە لە 18 مانگی رابردودا بەجێیان هێنابێ .