کانونی یه‌که‌م 20, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • پشتگریی وڵاتانی ئەورووپیی لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا

وڵاتانی ئەورووپیی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پارێزرانی ڕێککەوتنی بەرجامیان کرد.

وڵاتانی ئەورووپیی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا لەپاش دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ تاوتوێ کردنی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام ڕایانگەیاند: بەرجام بۆ ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکەو جیهان فەکتەرێکی گرینگ و بنەماییە.

هەر لەم حاڵەدا «کارن پیرس» نوێنەری بریتانیا لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ تاوتوێ کردنی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام ، بە بێ ئاماژە کردن بە خەمساردیی بریتانیاو ئاڵمانیاو فەرەنسا لە مەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان بانگەشەی کرد، کەم کرانەوەی پابەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجام جێگای داخە.

بەڵام «مارک پێستین» نوێنەری بەلژیک لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ تاوتوێ کردنی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام  وتی: تەواوی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت دەبێ پشتگریی لە بەرجام بکەن.

ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتی: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لە بارەی پرسی ناڤۆکیی ئێران لەو دەستهاتە گرینگە دیپلۆماسییە چەند قۆڵییەیە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت لەمەڕ تاوتوێ کردنی ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2231 سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام ، ئاماژەی کردە بڕیاری ئێران بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی و وتی: تەواوی ئەو هەنگاوانەی ئێران گەڕانەوەی بۆ هەیە.

سەرپەیڤ