مووسەوی : ئێران لۆژیکی ئوروپایەکانی لەمەڕ میکانیزمی "ماشە"ی خستە ژێر پرسیار
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە یەکیەتی ئوروپا تاکووئێستا میکانیزمی ماشە لەنێو ڕێککەوتنی بەرجامی چالاک نەکردوە وتی : وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی دەقێکی چواردە لاپەڕەیی مافیاسایی بۆ بەرپرسی هەڵوێستی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا لۆژیکەکەیانی خستە ژێر پرسیار.
سەیدعەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێکی هەواڵدەری وێڕای ئاماژە بە سەردانەکەی جۆزێف بورێلی بەرپرسی هەڵوێستی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا لە ئێران ، وەبیری هێنایەوە ئێران لە بێ خەمی و بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئوروپایی ئەندامی بەرجام لەهەمبەر بەڵێنەکانیان و هەروەها چوونەدەری ئوروپا لەو ڕێککەوتنە یەگجار دڵگرانە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە وەگەڕخستنی کاناڵی مرۆڤانەی نێوان ئێران و سویسراش وتی : ئێران میکانیزمێکی وەک کاناڵێکی مرۆیی بەفەرمی ناناسێ و پێداگرە کە دەرمان و خواردن هیچ کاتێک نەدەبوو بەشێک بوایە لە بایکۆتەکان.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە دوایین بارودۆخی "ئینستێکس" بەڕاشکاوی وتی : ئەم سیستمە دەسپێکێکە بۆ بەڕێوەبردنی بەڵێنە ١١ بڕگەیەکەی ئوروپا بوو ، بەڵام ئەوان هێشتاش هەروا چاوەڕوانی چراسەوزی کۆشکی سپی ن.
موسەوی پێداگری کرد کە ئێران بەردەوام بەشوێن بەهێزکردنی نەتەوەی ئیسلامی یەوەیەو گەلانی ناوچەکەش وریان لەبەرامبەر ئەم پیلانە ئەمریکی - زایونیستی یە.