شوبات 05, 2020 16:28 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەرخۆدان و یەکگرتنی گەلی ئێران، ھۆکارێکە بۆ شکست ھێنانی پیلانەکانی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی،بەرخۆدان و یەکگرتنی گەلی ئێران بە ھۆکاری شکست ھێنانی تەواوی پیلانەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی ئەمریکا لە بەھاوتەریب کردنی ئەورووپییەکان بۆ بازدان بەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دا، وتیشی: کۆشکی سپی بۆ بازدان بە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بە تەما بوو ئەورووپییەکان بکات بە ھاوڕێی خۆی، کەچی ئەوانە پێمل نەبوون و نەبوون بە ھاوڕێی ئەمریکا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پێی داگرت: سەرچاوەی شکست ھێنانەکانی ئەمریکییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، وریایی ، ڕەچەنین، بەرخۆدان و ڕاوەستانی خەڵکی ناوچەکەیە.

ڕۆحانی ھەروەھا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە، بەشداریی شکۆمەندی جەماوەری ئێران لە ڕێپێوانی چل و یەکەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی زەبرێکی دیکە لە جەستەی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی دەسرەوێنێ.

شۆڕشی پڕشکۆی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ساڵی ١٩٧٩ی زایینی (٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧) سەرکەوت.

ھەر لەم کاتەدا جەماوەری ئێران ١١ی فڤریەی  ئەمساڵ (٢٠٢٠) چل و یەکەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەکەن بە جێژن.

 

سەرپەیڤ