ڕۆحانی: ئێران سەرەڕای پیلانەکانی دوژمنان درێژە ئەدات بە ڕێگای پێشکەوتنی خۆی
ئەمریکاسەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانەکان و دوژمنایەتیەکانی ئەمریکا لە ماوەی ٤١ ساڵی رابردوو، جەختیکرد: ئێران سەرەڕای پیلانەکانی دوژمنان درێژە ئەدات بە ڕێگا و پێشکەوتنی خۆی.
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی سێشەممە لە ڕێو ڕەسمی ڕێپێوانی چڵ ویەکەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی بەشکۆی شۆرشی ئیسلامی لە تاران بەباسکردنی ئەمەی ئەمریکاییەکان لە ٤١ ساڵی رابردوو خەونی گەڕانەوە بۆ ئێران دەبینن ،گوتیشی: وەدەرنانی ئەمریکا لە ئێران هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی،بۆکاربەدەستانی ئەمریکایی بڕست بڕە.
ئەو بە ئاماژە بە کارتێکەری شۆرشی ئیسلامی لە سەر ناوچەکە و هەموو موسولمانان و ئازادیخوازانی جیهان، گوتیشی: ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بەئاگاداربوون لە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دوژمنی گەل و شۆرشی ئیسلامی ئێران بوون. ڕۆحانی بەباسکردنی ئەمەی خەڵکی ئێران لە شۆرشی ئیسلامی، سەربەخۆیی یان بەجێ وابەستەبوون بە زڵهێزەکان هەڵبژاردووە،گوتیشی: کردەوە تێکدەرانەکانی ئەمریکا نەک تەنیا بە زەرەری گەلانی ناوچە، جیهانی ئیسلام و هەموو خەڵکی جیهانە بەڵکوو ئەم کردەوەگەلە بەزەرەری خەڵکی ئەمریکاشە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها بەباسکردنی ئەمەی سپەهبۆد شەهید"قاسم سۆلەیمانی" فەرماندەری شەهیدی هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی،سەرداری گۆڕەپانی شەڕ و دیپلۆماتی پایەبەرزی وتوویژەکان بوو، گوتیشی: شەهید سۆلەیمانی بەیارمەتی خەڵکی ناوچە پاوەجێی و ئاسایشتی مسۆگەر کرد لە عێراق سوریا و لوبنان.
ڕۆحانی بە جەختکردن لە سەر ئەمەی ئەمریکاییەکان لە جێگا و مەزنایەتی گەلی ئێران لەماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوو تێنەگەییشتوون، گوتیشی: دەوڵەت ، نەتەوە ،هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی سێیانەی ئێران لە ژێر ئاڵای کۆماری ئیسلامی و بە ڕینموونییەکانی ڕێبەری مەزنی سۆرسی ئیسلامی، یەکپارچە بەرامبەر بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا ڕادەوەستن. ملوێنان کەس لە خەڵکی ئێران لە شارە جۆر بەجۆرەکانی بە ئامادەبوون لە رێپێوان، چڵو یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێرانیان کردە جەژن و لە سەر پێویستی ڕاوەستان و مۆقاومە بەرامبەر پیلانەکانی ئێستکباری جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا جەختییان کرد.