شوبات 12, 2020 07:35 Asia/Tehran
  • ستایشی سەرۆک کۆماری ئێران لە خەڵک بۆ بەشداری کردنی شکۆمەندیان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا ستایشی بەشداریی شکۆمەندی جەماوەری ئێرانی کرد لە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان.

لەدەقی پەیامەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕوو لە جەماوەری وریاو ھەمیشە لەسەرھەستی ئێرانی ئیسلامی ھاتووە: ئامادە بوونی پڕشۆرو لە سەرھەستی گەلی بوێرو شۆڕشگێڕی ئێران لە ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان.، جارێکی تر بە درەوشانەوەیەکی جیاوازو بەرچاو ھەرماوترین دیمەنی یەکگرتن و پەیمانی نیشتیمانیی خستە بەرچاوی خەڵکانی جیھان.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامەکەی دا جەختی کرد: بەشداریی گەرم و گوڕ و ھاودڵی و زیرەکیی جەماوەری ئێران لە ڕێپێوانەکەی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە ھاوکات بوو لە گەڵ چلەی سەرداری شەھید  سپەھبود قاسم سولەیمانی سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بووە ھۆی بەرەکەت و شکۆمەندییەکی زیاترو بەتایبەت لە ھەل و مەرجی ئەمڕۆدا، پێداگرتن و پابەند بوون بە ئارمانجەکانی نیزامی ئیسلامی و ئەمەگداری بەرامبەر بە بایەخە بەرزەکانی زیاتر لە جاران دەرخست.

دوێنێ ٢٢ی ڕێبەندان ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٠ چل و یەکەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بوو.

سەرپەیڤ