ڕۆحانی: بایکۆتەکان ھیچ شوێنێکیان لە سەر ھەوڵی چێکردنی جوتسایدی تاران بۆ باکوور دانەنا
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی : بایکۆتەکان نەیانتوانی شوێن لە سەر خواستی لێبڕاوانەی ئەندازیاران، کرێکاران و بەڕێوەبەرانی ئێرانی دابنێن لەمەڕ چێکردنی جوتسایدی تاران بۆ باکوور .
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی کرانەوەی جوتسایدی تاران بۆ باکووری ئێران وتیشی: ئەم جوتسایدە تازەیە کاژێرونیوێک ڕێگاکە کورت دەکاتەوە کە دیارە ئەمەش لەژیانی خەڵک و کەم کردنەوەی ئاستی بەکارھێنانی سوتەمەنی گرینگە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە شوێنھاتی نالەباری ڕووداوە سروشتییەکان و لەوانە لافاوو بوومەلەرزە لە ئەمساڵ واتە ساڵی ١٣٩٨ی کۆچیی ھەتاوی، وتیشی: دەبێ شوێنھاتی نالەباری ئەو ڕووداوانە لەژیانی خەڵک دا کەم بکرێتەوە.
«حەسەن ڕۆحانی» وتیشی: جەماوەری ئێران سەرباری تەواوی تەواوی گرفتەکانیان، لە ھەموو شوێنێکدا ھاتوونەتە مەیدان و لە بەرامبەر تەنگژەو بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکادا بەچۆک دا نەھاتوون.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، گەلی ئێران قەت لە دوژمن ناپاڕێتەوەو سەرباری بەرگە گرتنی دژوارییەکانی بەرھەمی بایکۆت، دوژمن پەژیوان دەکاتەوە.
سەرۆکی ھێزی کارگێڕیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆڤی کۆرۆنا لە ھێندێک لە شارەکانی ئێرانیش، وتی: نابێ لەم ڤایرۆسە بترسین، بەڵکو بە ھەوڵی تەواوی بەرپرسان دەبێ بەسەر گرفتەکانی ھاوپەیوەند بەم ڤایرۆسە زاڵ ببین.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای بەسەر کردنەوەی بەشێک لە ڕێگای ناوچەی یەکی جوتسایدی تاران بۆ باکوور، فەرمانی کەوتنەگەڕی فەرمیانەی ئەم گەڵاڵەیەی دەرکرد.
ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی بەشی یەکەمی جوتسایدی تاران بۆ باکوور کە درێژاییەکەی نزیکەی ٣٢ کیلومەتر دەبێت، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ڕێگای ئێستای تاران بۆ کەرەج و لەوێشەوە بۆ چالوس نزیکەی شەست کیلومەتر کورت بکرێتەوە.