ڕۆحانی : ئێران بۆ بەربەرەکانی دژبە ڤایرۆسی کڕۆنا تەواو لە ئامادەباشی دایە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئێران بەئامانجی بەربەرەکانی دژبە ڤایرۆسی کڕۆنا تەواو ئامادەیە وتیشی : سەرجەم نەخۆشخانەکانی وڵات تەیارن و هەموو مەتریالێکی پزیشکی و پاک و خاوێنی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەو بەرگرتن لە ڤایرۆسی کڕۆناش لە ئێران دەس دەکەوێ.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی کارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە تاران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە سەرجەم دامەزراوەکانی وڵات بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هاوکاری یەکترن وتیشی ئێران لەبواری دابینی مەتریالی دژەفایرۆس و و بشۆرو ماسک دا هیچ کێشەیەکی نیە.
ڕۆجانی هەروەها وێڕای دەربرینی ئەوەی کە یەکێک لە پیلانەکانی دوژمن تۆقاندنی کۆمەڵگەو داخستن و لەکارخستنی ئێرانە بەڕاشکاوی وتیشی : ئەم ڕۆژانە لەچەند میدیایەکی دوژمنکاردا قسەگەلێک دێتە بەرباس کە تەواو لە ڕاستی بەدوورە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵک بە وریایی و ڕەچاوکردنی ڕێ و شوێنی پاک و خاوێنی پیلانی دوژمن پوچەڵ دەکەنەوە وتیشی : لە سێ ڕۆژی دیکەوە سەرجەم بوارەکان ئاسایی دەکرێنەوەو بێتوو پێویست بکا لیژنەی نیشتمانی بەربەرەکانی دژبە ڤایرۆسی کڕۆنا داخرانی ناوەندەکان یان کۆمەڵگەیەکی تایبەت ڕادەگەیەنێ.
سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە مانگی دیسامری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی یەوە لە شاری ڤۆهانی سەربە پارێزگەی هوبئی چینەوە دەستی پێ کردو وادیارە کە سەرچاوەکەشی گیانلەبەری کێوی بووە ، ئەو ڤایرۆسە هەنووکە جگە لە سی پارێزگەی چین تەشەنەی کردۆتە زیاتر لە سی پارێزگەی دیکە بۆ وێنە وڵاتانی ناوچەی شی ڕۆژئاوای ئاسیاو بەپێی دوایین ئامار تاکووئێستا زۆرتر لە ٨٠٠٠٠کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون کە لەو ڕێژەیە زیاتر لە ٢٧ هەزارکەس چاک بوونەوەو زیاتر لە ٢٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕێژەی گیان بەختکردوانی دەستی ئەو ڤایرۆسە لە ئێران گەیشتۆتە پازدە کەس و هەنووکە ٩٥ کەسیش بە مسۆگەری تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون.