عەراقچی: بەبێ وەدی ھاتنی داخوازییەکانمان گەڕانەوەی تۆکمەوتەواو بۆ ڕێککەوتنی بەرجام مسۆگەر نییە
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە «ئینستێکس» لە قۆناغی ڕاپەڕاندن نزیک بووەتەوە، وتیشی:بەبێ وەدی ھاتنی داخوازییەکانمان لە بواری ئابووری ،گەڕانەوەی تۆکمەوتەواو بۆ ڕێککەوتنی بەرجام مسۆگەر نابێت.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دوای کۆتایی ھاتنی پانزەھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران،وتی: دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین ڕەوشتی ڕاپەڕاندنی ئەم ڕێککەوتننامەیە لە بواری ناڤۆکی و ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، ھەر سێ مانگ جارێک بەڕێوە دەچێت.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشی داگرت: تەواوی وڵاتانی ھەنوکەئەندام لە ڕێککەوتنی بەرجام لە کۆبوونەوەکەدا ھەمیسان لە سەر گرینگایەتیی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە جەختیان کردەوەو وتیشیان: بەرجام ڕێککەوتنێکی گرینگی نێونەتەوەیی و داگری ڕەھەندگەلی ئاسایشتی و ئابوورییە کە دەبێ بپارێزرێت.
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە «ئینستێکس» لە قۆناغی ڕاپەڕاندن نزیک بووەتەوە،وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بیرۆکەی بەبڕشتانەترو چڕوپڕتر لە لایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە بە مەبەستی ھێزمەند کردنی میکانیزمی ئینستێکس ھاتە ئاراوە.
«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران ھەر لەم کاتەدا پێشی داگرتە کە، ئێران یە گوێرەی ڕێککەوتنی بەرجام چاوەڕوانیی بەربڵاوی ھەیەو لە بەر وەدی نەھاتنی چاوەڕوانییەکانی بەڵێنەکانی لە بەرجام دا لە پێنج ھەنگاودا کەم کردەوەو بەڵێنە بەبڕشتانەکەی لە بواری پیتاندن و ناڤۆکی سوک کردەوە، بەڵام ئەوەشمان ڕاگەیاند کە ئامادەین بەڵێنەکانمان ببەینەوە واری ڕاپەڕاندن بەو مەرجەی چاوەڕوانییەکانمان لە قەواخی ڕێککەوتنی بەرجام دا وەدی بێت.
عەراقچی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەواوی دانیشتنە ھاوبەشەکانی بەرجام لەوانە ھەر لەم کۆبوونەوەیەش دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەبێ وەدی ھاتنی چاوەڕوانییەکانی تاران لە بواری ئابووری گەڕانەوەی تۆکمەوتەواو بۆ ڕێککەوتنی بەرجام مسۆگەر نابێت.
بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە.