شوبات 27, 2020 07:50 Asia/Tehran
  • عێراقچی : بێ دابینکرانی چاوەڕوانیەکانمان گەڕانەوەی تۆکمەوتەواوی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی نامومکینە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بەئاماژە بەوەی کە ئینستێکس گەیشتووەتە قۆناخی جێ بەجێ کران، وتی: بێ دابینکرانی چاوەڕوانیەکانمان لەبواری ئابوریدا، گەڕانەوەی تۆکمەو تەواوی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نامومکینە.

"سەید عەبباس عێراقچی" سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە پاش کۆتایی پانزەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەن لەنێو پەیامنێراندا وتی: دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەئامانجی تاووتوێی دوادۆخی جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتننامەیە لەبواری ناڤۆکی و نەهێشتنی بایکۆتەکان هەرسێ مانگ جارێک بەڕێوە دەچێ.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی هەروەها پێی داگرت؛ هەموو ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جگە لە ئەمریکا لەو کۆڕەدا سەرلەنوێ جەختیان کرد لەسەر گرینگایەتی ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەو ڕایانگەیاند: ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕێککەوتنێکی گرینگی نێودەوڵەتی و خاوەن ڕەهەندی ئاسایشی وئابوریە کە دەبێ پارێزراو بێت.

عێراقچی بەئاماژە بەوەی کە ئینستێکس لە قۆناخەکانی جێ بەجێ کران نزیک بووەتەوە، وتی: لەو کۆڕەدا، بیرۆکەی جیددی تر و لێبڕاوانەتر لەلایەن وڵاتانی ئوروپاییەوە بۆ بەهێزکرانی میکانیزمی ئینستێکس خرایە ڕوو.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لەهەمەکان کاتدا پێی داگرت؛ ئێران چاوەڕوانیی بەرفراوانی بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیەو بەهۆی دابین نەکرانی ئەو چاوەڕوانییانە، ئێران بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنەی لە پێنج هەنگاودا کەم کردەوەو وادەکانی خۆی لەبواری پیتاندنی یۆرانیۆم و بواری ناڤۆکی کەم کردەوە، بەڵام ڕامانگەیاند ئامادەین بەڵێنیەکانمان دەس پێ بکەینەوە ، بەومەرجەی چاوەڕوانیەکانمان لەو ڕێککەوتنەکە بێتەدی .

عێراقچی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەموو دانیشتنەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ وێنە ئەو دانیشتنە، پێی داگرتووە، بێ دابین کرانی چاوەڕوانیەکانی تاران لەبواری ئابوری، گەڕانەوەی بەتەواوەتی ئێران بۆ ڕێککەوتنەکە مومکین نییە.

سەرپەیڤ