دانپێدانانی "جۆسێپ بۆرێل" بە تەگەرەنانەوەی دژە ئێرانیی ئەمریکا لەبەردەم ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، دانی بەوەدانا کە بایکۆت و ئابلۆقەکانی ئەمریکا ڕێگربووە لە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بەڕێککەوتنی ئەتۆمی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس، "جۆسێپ بۆرێل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا رۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەدانیشتنی ڤیەن، بەشداربووان دانیان بەوەدانا کە سەپێندرانی سەرلەنوێی بایکۆتەکانی ئەمریکا ڕێگە نادا ئێران سودمەند بێ لە هەموو بەرژەوەندیەکانی هاوپێوەند بە نەهێشتنی بایکۆتەکان.
ناوبراو وتیشی: هەموو ئامادەبووان، جارێکی دیکە پێیان داگرت لەسەر گرینگایەتی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
پانزەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئاستی جێگرانی وەزیر و بەرێوەبەرانی سیاسیی ئێران و گرووپی چوار کۆیەک و نوێنەری یەکێتی ئوروپا، رۆژی چوارشەممە لە ڤیەنای پایتەختی ئۆتریش بەڕێوە چوو.
نزیک بە یەکساڵ پاش چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنی بایکۆتی یەکلایەنە لەدژ ئێران لەساڵی٢٠١٨و هەروەها ناکارایی هەموو ئەندامانی ئەو ڕێککەوتنەو جێ بەجێ نەکرانی ئەو وادەو بەڵێنیانەی ئوروپاییەکان دابوویان، ئێران بڕیاری دا بۆ هاوسەنگ کردنی ماف و ئەرکە گونجێندراوەکان لەو ڕێککەوتنەدا، بەڵینیەکانی خۆی کەم بکاتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەدانی مۆڵەتی دوومانگە بە ئەندامانی ئوروپایی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لەپێنج هەنگاودا بەڵێنیە تەکنیکییە پێش بینی کراوەکانی کەم کردەوە.