پێداگری ئێران لەسەر هێورکردنەوەی بەخێرایی کەوشەنی بشێوی هەنووکەی ئیدلیبی سووریا
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کارگێڕی کەوشەنی بشێوی ئیدلیبی سووریاو هێورکردنەوەی خێرای ئەو دەڤەرەی بە یەگجار پێویست زانی و پێداگری کرد کە ئێران لەنزیکەوەو بە هەستیاریەوە خەریکی پێوشوێنگرتنی ڕوداوەکانی گۆڕەپانی ئەو وڵاتەو لێکەوتە ناوچەیەکانی هەنووکەی ئیدلیبی سووریایە.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە ڕوداوە هەنوکەیەکانی ئیدلیبی سووریا ڕایگەیاند کە ئێران بە سەرنج دان بە بڕیاری پێشتری پرۆسەی ئاستانە پێی وایە کە ئەو کۆبوونەوە دەتوانی لەپێناو بەردەوامی کۆبوونەوەکانی پێشتر بەئاراستەی خەبات بەدژی ڕەشەکوژی و خۆپاراستن لەهەرچەشنەزیانێک جگە لە چەکداران و چارەسەری ڕامیای و ناکۆکیەکان هەنگاوێکی کارامە هەڵبگرێ.
ئەو ڕاگەیەندراوە هەروەها دەڵێ کە ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی کردەوەی لایەنە سێهەمەکان بەمەبەستی زڕاندنی پرۆسەی ئاستانەو هەروەها هەڵوێستی ئەمریکا کە بەشێوەیەکی نابەرپرسانە بەردەوام بەدوای سەرهەڵدانی بارگرژیەوەن لە ناوچەکەداو ئامانجیشیان لە جێگیربوون لە سووریاش بە تاڵانی کێڵگە پەتڕۆڵیەکان ڕادەگەیەنن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەمیانەی پرۆسەی ئاستانەدا کەم و زۆر لە پەیوەندی دایە و بەردەوامیش دەبێ لەسەر کۆتایی هێنان بە دۆخی بارگرژی هەنووکە.
ئەرتەشەکەی تورکیا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەئاراستەی پاڵپشتی لە ڕەشەکوژەکانی جێگیر لەو وڵاتە زۆرجار بنکەو بارەکای ئەرتەش و ژێرخانە ئابووریەکانی سووریای لە پارێزگەی ئیدلیب داوەتە بەر پەلامارو هەر ئێستا ناوچەگەلێکی ئەو وڵاتەش لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە.