دان پێیدانانی هۆک بە ئەگەری گەڕانەوەی هەنگاوی بەرجامی ئێران
سەرۆکی " گرووپی کردەی ئێران " لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفیزویندا ڕایگەیاند کە هەنگاوگەلی بەرجامیی ئێران بە دەر لەو ڕێککەوتنە نەبووە .
برایان هوک لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزونی فڕانس 24 دانی پێدانا کە هەنگاوگەلی ناڤۆکی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنگەلی بەرجامی لە کاردانەوە بە بێ بەڵێنی ئورووپاییەکان و چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە ئیمکانی گەڕانەوەی هەیە . هوک لە لێکدانەوەیکی بێ بنەما بە وتنی ئەوەی کە نیوەیەک لە وڵاتانی خاوەن ناڤۆکی چالاکی پیتاندینیان نیە بانگەشەی کرد کە ئێران نابێ پیتاندنی یورانیومی هەبێت . ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەموو وڵاتانی ئەندامی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکی ئێن پی تی دەتوانن بە مەبەستی ئاشتیانە پیتاندنی یورانیومیان هەبیت . ئەو کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها سەبارەت بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بانگەشەی کرد ئەو وڵاتە بەو هۆیەوە لە بەرجام چووتە دەرەوە کە 11 ساڵی دیکە ئیمکانی بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی بە ئێران ئەدا . بە پێی ئەو بانگەشەیە بەرجام کاتی هەیە و بایکوتی چەکەمەنی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژی ئێران تا 8 ما نگی دیکەی هەڵەوەشێتەوە . ئەو بانگەشەیە لە حاڵێکدا هاتە ئاراوە کە بە پێی ڕاگەیندرانی زەریف بەرجام بە هیچ لەونێک ماوەی نیە تەنیا بڕگەگەلێک لە بەرجام ماوەی هەیە . بەڵام بەڵێنی تاران بەوەی کە هەرگیز بە دوای بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی نیە ماوەی نیە .