گەلی ئەمریکا ڕێگا ندەن لەوە زیاتر لاپەڕەکانی مێژووی وڵاتەکەیان ڕەش ببێتەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ،لە پە یامێکدا ڕوو لە گەلی ئەمریکا وشداری دا: هەر سیاسەتێکی نائاوەزمەندانە و دوژمنکارانە کە بیهەوێ ببێتە هۆی لاواز بوونی سیستەمی پزشکی و بەرتەسک بوونی سەرچاوە دراوییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی قەیران لە ئێراندا، کاریگەری ڕاستەوخۆ دادەنێتە سەر ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئێپیدێمییە لە وڵاتانی دیکەیشدا.
حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی هەینی لەو پەیامەدا بە ئاماژە بەوەی کە بایکۆتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆتە هۆی ئەوەی کە کەسانێکی زۆر لە شاروومەندانی ئاسایی ئێران تەندرووستی و کار و داهاتیان لە کیس بدەن، وتی: گەلی ئێران ئەم جارەیش چ بەرامبەر بە ڤایرۆس، چ بەرامبەر بە بایکۆت و سیاسەتە زاڵمانەکان و ستراتژیی زیاترین گوشاری دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ، بە سەربەرزی و بەرخۆدانەوە سەردەکەوێ.
ڕۆحانی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران لەم ڕۆژە دژوارانەیش دەرباز دەبێ وتیشی: ئایا خەڵکی ئەمریکا ئەوەیان قەبووڵە کە ئەو گوشارە زاڵمانەیە بە ناوی ئەوان، بە دەنگی ئەوان و بە باجی ئەوان بە سەر گەلی ئێران دادەسپێت؟
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە گەلی ئەمریکا بەرامبەر بە دەوڵەتی ئەمریکا هاواری بەزر ببێتەوە و داوای وەڵامی لێ بکات، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: مەهێڵن لەوە زیاتر لاپەڕەکانی مێژووی ئەمریکا ڕەش ببێتەوە.
وێڕای بڵاو بوونەوەی نەخۆشی بکوژی کۆرۆنا لە جیهان لەوان ئێران، و پێویستی بەرەنگاربوونەوەی بەردەوام و بەربڵاوی ئەو ڤایرۆسە، ئەمریکا ئێستایش هەر سوور وپێداگرە لە سەر درێژەپێدانی سیاسەتە بایکۆتییەکانی لە چوارچێوی ستراتژیی وەبن زیاترین گوشار نانی ئێران و بەردەوام بایکۆتی تازە بە سەر تاران دادەسەپێنێ.