موسەوی: ئێران لە یەمەنێکی یەکگرتوو کە سەروەریی سەرزەوینەکەی پارێزراو بێت ، پشتگری دەکات.
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i380253-موسەوی_ئێران_لە_یەمەنێکی_یەکگرتوو_کە_سەروەریی_سەرزەوینەکەی_پارێزراو_بێت_پشتگری_دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاکە ڕێگای سەقام و پاوەجێیی یەمەن، یەکگرتنی نێوان تاقمە جۆربەجۆرەکانی یەمەنە، پێی داگرت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەنێکی یەکگرتوو کە سەروەریی سەرزەوینەکەی پارێزراو بێت ، پشتگری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2020 14:42 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئێران لە یەمەنێکی یەکگرتوو  کە سەروەریی سەرزەوینەکەی پارێزراو بێت ، پشتگری دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاکە ڕێگای سەقام و پاوەجێیی یەمەن، یەکگرتنی نێوان تاقمە جۆربەجۆرەکانی یەمەنە، پێی داگرت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەنێکی یەکگرتوو کە سەروەریی سەرزەوینەکەی پارێزراو بێت ، پشتگری دەکات.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم دواییە لە باشووری یەمەن وتیشی: ئەم چەشنە ھەنگاوانە نەک ھەر گرفتەکانی ئێستای یەمەن چارەسەر ناکات، بەڵکو ڕەوشتی وڵاتەکە ئاڵۆزتریش دەکات.

موسەوی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی شەڕی دژی یەمەن و ھەڵگیرانی گەمارۆکانی ستەمکارانەی سەر خەڵکی ئەم وڵاتە، وتیشی: تاکە ڕێگای سەقام و پاوەجێیی یەمەن، یەکگرتنی نێوان تاقمەکانی یەمەن و ئەنجام دانی دانوستانب ھەمەلایەنەی سیاسی لە نێوان لایەنە جۆربەجۆرەکان بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی یەکگرتوی ھەمەلایەنەیە.

ئەنجومەنی گواستنەوەی باشووری یەمەن کە لە لایەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانەوە داکۆکیی لێ دەکرێت، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە پارێزگاکانی باشوری یەمەن حکومەتی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاند.

ئەم ئەنجومەنە ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە لە شەوی یەکشەممەوە لەم ناوچەیەدا باری نائاسایی چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.