May 13, 2020 12:58 Asia/Tehran
  • سنووری میھرانی سەربە پارێزگای ئیلامیش دەکرێتەوە

پارێزگاری ئیلامی ڕۆژئاوای ئێران رایگه‌یاند: ده‌روازه‌ی سنوریی میهران که‌ سنوری رۆژئاوای ئێرانه‌ لەگەڵ عێراق بە مەبەستی ئاڵووێری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتەدا ده‌کرێته‌وه‌.

«قاسم سوله‌یمانیی دەشتەکی» پارێزگاری ئیلام له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا و له‌دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانی که‌رتی تایبه‌تی ئەم پارێزگایە،رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق لە سەر ئەوە‌ رێککه‌وتوون کە ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتیی سنوری میهران دو رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا بکرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌ژێر چاودێریی پزیشکی و رێکاره‌کانی خۆپارێزی دا بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، رێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی کراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دو رۆژه‌دا مادده‌ خۆراکی و میوه‌کان به‌گشتی هەناردە بکرێت.

جێگای ئاماژەیە، ٧ی ئه‌م مانگه‌ش، «عومه‌ر وائیلی»، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌کان رایگه‌یاند: بڕیاریان داوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاڵووێری بازرگانی له‌ نێوان عێراق و ئێران، ده‌روازه‌ی زڕبارتیه‌ دو رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌کدا بۆ هاورده‌کردنی ٢٥٠ ترۆمبیلی بارهه‌ڵگر بکرێته‌وه‌.

سەرپەیڤ