شەمخانی ڕوو لە پەمپێئۆ: کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی یەھودی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381249-شەمخانی_ڕوو_لە_پەمپێئۆ_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_دژی_یەھودی_نییە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە توییتێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی وەبیر ھێنایەوە کە دژایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ تاوانکاران، داگیرکەران و منداڵکوژانە، نەک یەھودییەکان
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2020 13:36 Asia/Tehran
  • شەمخانی ڕوو لە پەمپێئۆ: کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی یەھودی نییە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە توییتێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی وەبیر ھێنایەوە کە دژایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ تاوانکاران، داگیرکەران و منداڵکوژانە، نەک یەھودییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە توییتێکدا ڕوو لە «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسی: با وەبیری وەزیری دڵڕەشی ڕژێمە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا بھێنمەوە کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە پێچەوانەی شێوازی گالەوەڕێنەکانی ڕۆژئاوای کێوی، ڕێبەرەکان دیاریکراوو دڵخوازی زۆرینەی خەڵکن و خواستی خەڵک نەبێ ھیچی تریان بە زماندا نایەت.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، با ئەوەشبزانی کە ئێمە دژی یەھودی نین، دژایەتیی ئێمە لەگەڵ تاوانکاران، داگیرکەران و منداڵکوژەکانە.

جێگای ئاماژەیە پەمپێئۆ ھەتا ئێستا چەند جارێک لە قسە بێ سەروبەرەکانی دا، بوختانی دژی یەھودی بوونی بۆ ئێران کردووە.