جەختی قاڵیباف لە سەر پەرە پێدرانی ھاوکاریی پەرلەمانیی نێوان ئێران و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381904-جەختی_قاڵیباف_لە_سەر_پەرە_پێدرانی_ھاوکاریی_پەرلەمانیی_نێوان_ئێران_و_ڕووسیا
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆمی دومای ڕووسیا جەختی کرد لە سەر ئاسانکاری لە پەیوەندیی ئابووری، بازرگانی، سیاسی، ڕۆشنبیری و پەرلەمانیی ئێران و ڕووسیاو ئامادەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردووک لا دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2020 11:25 Asia/Tehran
  • جەختی قاڵیباف لە سەر پەرە پێدرانی ھاوکاریی پەرلەمانیی نێوان ئێران و ڕووسیا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆمی دومای ڕووسیا جەختی کرد لە سەر ئاسانکاری لە پەیوەندیی ئابووری، بازرگانی، سیاسی، ڕۆشنبیری و پەرلەمانیی ئێران و ڕووسیاو ئامادەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردووک لا دەربڕی.

«موحەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی «ڤیاچسلاڤ ڤلۆدین» سەرۆکی دوومای ڕووسیا کە بە بۆنەی ھەڵبژێردرانی وەک سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئاراستەی کرا بوو، ستایشی کردو پێی داگرت: بەردەوامیی وتووێژە سازندەوکاراکان و ڕاوێژو ھاریکاریی چالاکی ئەنجومەنەکانی ھەردووک وڵاتی ئێران و ڕووسیا پشکێکی گرینگی لە ھێزمەند کردن و پتەوکردنەوەی پەیوەندیی دۆستانە دەبێت لە بوارە جۆربەجۆرە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکاندا.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختیشی کرد: ھاوکاریی دوولایەنەی ئەنجومەنەکانی ئێران و ڕووسیا لە قەواخی لێژنەی ھاوبەشی باڵای پەرلەمانی کاریگەریی بەرچاوی لە سەر بەرپەرچ دانەوەی ھەڕەشەوگوڕەشەو ھێزمەند کردنی پەیوەندیی ئابووری و چالاکتر کردنی ھاوکارییە ستراتژییەکانی ھەردووک وڵات لە ناوچەکەدا دەبێت.