حوزه‌یران 13, 2020 13:11 Asia/Tehran
  • داوای ئێران لە فەڕەنسە بۆ خوێندنەوەی سندوقە ڕەشەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە

نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئاسمانگەڕیی مەدەنی لە ئاژانسی ئاسمانیی فەڕەنسەی ویست سندوقە ڕەشەی فڕۆکەی داکەوتووی ئۆکراینی بخوێنێتەوە.

فەرهاد پەروەرش نوێنەری ئێران لە  رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئاسمانگەڕیی مەدەنی رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی رویتێرز گوتی : رێکخراوی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە BEA ویستووە  ئێران سندوقە ڕەشەکانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بۆ بنکەی BEA لە فەڕەنسە بنێرێ تا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی  ئێرانی و  وڵاتانی  دیکەی هاوپێوەند  و ئیکائۆ بخوێنرێتەوە .

هەشتی ژانیڤەریی 2020 فڕۆکەیەکی مسافیریی هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین لە دەوربەری تاران کەوتە خوار کە لە ئەنجامدا 167 مسافیر و 6 کەس لە ستافی فڕۆکەکە گیانیان لە دەسادا .

زۆربەی سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە ، ئێران و 32 کەسیان بە پاسپۆرتی ئوڵاتانی کەنەدا ، ئەفغانستان ، ئۆکراین ، بریتانیا و سوید بوون .

سەرپەیڤ

بۆچوونت