ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی لکێندرانی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە لەگەڵ وەڵامی تاقمە خۆڕاگرەکاندا بەرەوڕوو دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i382984-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ڕاپەڕێندرانی_گەڵاڵەی_لکێندرانی_کەرتی_ڕۆژئاوا_بە_سەرزەوییە_داگیرکراوەکانەوە_لەگەڵ_وەڵامی_تاقمە_خۆڕاگرەکاندا_بەرەوڕوو_دەبێتەوە
ھاریکاری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە بارەی ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی لکێندرانی زەوی و زارێکی زیاتری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان وشداری دایە ڕژێمی زایونی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2020 12:12 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی لکێندرانی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە لەگەڵ وەڵامی تاقمە خۆڕاگرەکاندا بەرەوڕوو دەبێتەوە

ھاریکاری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە بارەی ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی لکێندرانی زەوی و زارێکی زیاتری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان وشداری دایە ڕژێمی زایونی.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە توییتێردا پێی داگرت: ھەرچەشنە ھەنگاوێکی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل لە بارەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن، لەگەڵ وەڵامی پەژیوان کەرەی خۆڕاگریی فەلەستین دا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕژێمی زایونی ھیچ جێگاو شوێنێکی لە داھاتووی ناوچەکەدا نابێت، وتیشی: بێ گومان ئاڵوگۆڕەکانی داھاتوو بە قارانجی خۆڕاگری و جەماوەری فەلەستین دەبێت.

ڕژێمی زایونی بەنیازی بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکی_زایونی سەودای سەدەو بە پشتگریی دەوڵەتی ترەمپ لەسەداسیی کەرتی ڕۆژئاوا بلکێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.