حوزه‌یران 30, 2020 18:25 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئاسایشتی ناوچەکە بە پێمل بوونی فەرمانەکانی ئەمریکا دابین ناکرێت

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئاسایشتی ناوچەکە بە پێمل بوونی فەرمانەکانی ئەمریکا دابین ناکرێت.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وەڵامی بوختانەکانی بێ ناوەڕۆک و دەستوەردەرانەی ھێندێک لە کاربەدەستانی ناوچەکە لەوانە بەرپرسانی عەرەبستانی سەعودی و بەحرەین وتی: وڵاتانێکی وەک عەرەبستانی سەعودی کە ساڵانێکی دوورودرێژ بە داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستەکانی وەک ئەلقاعیدەو داعش ناپاوەجێ کردنی ناوچەکەیان پەرە پێ داوە، لە ئێستادا نوکی بوختانەکانیان بەرەو وڵاتێکی وەک ئێران گرتووە کە بە ھەست بەبەرپرسایەتی کردنی تاقمە تیرۆریستەکانی لە کۆڵی ناوچەکە کردووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: لایەنگری کردن لە  خواستی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران لە لایەن ئەو وڵاتانەی کە زیاتر لە پێنج ساڵە بە چەک و چۆڵی ئەمریکی ھەزاران ژن و منداڵی یەمەنییان لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە، تروسێکی تاڵە کە لەم ڕۆژانەدا بە چاو دەیبینین.

موسەوی وێڕای پێداگری لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی ناوچەیی وەک تاکە ڕێگای پێکھێنانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا وتیشی: کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەم وڵاتانە لە قسەی ناژیرانەو شوێن کەوتنی کوێرکوێرانەی ئەمریکا کە بۆ خۆی ھێمای ستەم و نادادگەرییە لە جیھاندا، واز بێنن و بەو بڕوایە بگەن کە ئاسایشت بە پێمل بوونی فەرمانەکانی ئەمریکا دابین ناکرێت.

«عەبدوللـەتیف بن ڕاشد زیانی» وەزیری دەرەوەی بەحرەین و «برایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ ناوەڕۆکەکانی دژی ئێران، داوای درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێرانیان کردن.

سەرپەیڤ