ته‌مووز 12, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران: چاکبوونەوی نزیک بە 220 ھەزار کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی :219 هەزار و 993 کەس لە وڵات لە نەخۆشیی کۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران  وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، 2 هەزار و 186 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .

 سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی   2هەزار و 186 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: تا ئێستا ۲۵۷ هەزار و ۳۰۳ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 194 کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  گەیشتووەتە   12 هەزار و   829 کەس .

وتیشی:   219 هەزار و  993 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت