وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران: ئێران پێبەندی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ دراوسێکانە
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: ئێران بەردەوام هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێمە خۆمان بە پابەندی پەیوەندیی دیپلۆماتیک دەزانین.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی "گفتگو و دانوستانی بنیاتنەر لە گەڵ جیهان"، نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە دامەزرانییەوە، پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوتەریبی لە گەڵ جیهان گرتۆتە بەر و ئاستەنگ و کێشەکانی لە رێگەی گفتوگۆی ڕاستەقینەوە و بە پێێ ڕێزی بەرامبەر چارەسەر کردووە.
دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە کشانەوەی نابەرپرسانەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی وەک هێمای پێشوازیی ئێران لە دانوستان، ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو گرفت و ئاستەنگە ئێران هێشتا هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێران بەردەوام پلانی هەمەلایەنە و ئاشتیخوازانەی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین پێشنیار کردووە کە دواهەمینیان "هەوڵی هیوا"ـیە. ئێران بڕوای هەمیشەیی بە گفتگوگۆ هەیە.