پەیامی سەرەخۆشیی شەمخانی دوابەدوای تەقینەوەکەی بەیرووت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384685-پەیامی_سەرەخۆشیی_شەمخانی_دوابەدوای_تەقینەوەکەی_بەیرووت
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی، گیان لە دەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری بەیرووتی لە ڕووداوی تەقینەوەی ئەم شارە سەرەخۆشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی شەمخانی دوابەدوای تەقینەوەکەی بەیرووت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی، گیان لە دەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری بەیرووتی لە ڕووداوی تەقینەوەی ئەم شارە سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەریادار عەلی شەمخانی شەوی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: ڕووداوی تەقینەوە لە بەیرووت و گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری خۆشەویستی لوبنان لە قوڵایی دڵەوە لە سەرۆک کۆمار، دەوڵەت و نەتەوەی لوبنان سەرەخۆشی دەکەم.

ھاوخەمی لوبنانی ئازیزو خۆشەویستین و لە تەنیشتی جەماوەری سەربەرزو خۆڕاگری دا بۆ ھەرچەشنە یارمەتی دانێک ڕاوەستاوین.

دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا.