کاردانەوەی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانیی مەجلیس بە گۆڕدرانی نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران
وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گۆڕدرانی نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: «برایان ھوک» دوای ئەو ھەموو ھەڵس و کەوتە ھەڵە دیپلۆماسیانەیەی بەبێ ھیچ دەستھاتێک ڕۆییشت.
«ئەبولفەزڵی عەمویی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە یادداشتێکدا لە پەڕەی خۆکەسیی توییتێر نووسی: شکست خواردوویەکی نوێنەرایەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕۆییشت و شکست خواردوویەکی بواری ڤەنزۆئیلا جێگای گرتەوە.
«برایان ھوک» ئێوارەی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە پۆستی نوێنەرایەتیی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کشاوەتەوە.
«ھوک» لەو کەسایەتییە ناسراوو چالاکانەی بواری دژایەتی کردن لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی «بەرجام» و بەرەوپێش بردنی سیاسەتی داسەپاندنی ئەوپەڕی گوشار دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. سیاسەتێک کە وەک باسی دەکرێت لە گەییشتن بە ئامانجی دڵخوازی خۆی واتە ڕاکێشانی ئێران بۆ پشت مێزی دانوستان و گەییشتن بە دێککەوتنێک لە ئاراستەی بەرژەوەندیی دانیشتووانی ئێستای کۆشکی سپی ھیچی لێ نەوەشایەوە.