تێکشکێندرانی تیمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)ی سەر بە ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی تێکھەڵچوونی خەباتکارانی ئەم بنکەیە لەگەڵ تیمێکی تیرۆریستیی لە ماکوی باکووری ڕۆژئاوای ئێران و لەنێو بردنی تیمەکەی کردووە.
پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)ی سەر بە ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند، تیمێکی تیرۆریستیی دژە شۆڕش سەربە ئیستیکباری جیھانی کە بەتەمای پێدزەکردن بۆ نێو خاکی ئێران بوون، لە ناوچەی گشتیی ماکو کەوتە بۆسەی خەباتکارانی بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)وە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە تێکھەڵچوونی نێوان ئەم تیمە لەگەڵ خەباتکارانی بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع) ھەر سێ ئەندامەکەی ئەو تیمە تیرۆریستییە کوژران.
پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع) ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، لەم تێکھەڵچوونەدا بڕێکی زۆر چەک و جیازو تەقەمەنی و کەرەستەی پەیوەندی گرتن دۆزراوەتەوەو دەستی گیراوە بەسەردا.