ڕۆژی عاشورا ئێرانی ئیسلامی نوقمی ماتەمین و شینگێڕان بۆ ئیمام حسەینه (ع)
هاوکات لەگەڵ گەییشتنی گڵکۆی پاک و دڵڕفێنی سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) له کەربەلا،سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی لە شینی سەروەرو سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) دا بە تێکڕایی نوقمی خەم و پەژارەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەهەمین ڕۆژی مانگی موحەڕڕەمولحەرام، ساڵڕۆژی شەهید بوونی سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) ئیمامی سێهەمی موسڵمانانی جیهانە.
ڕۆژی عاشورا بە تایبەت بۆ شێعەکان بە واتای ڕاپەڕینی ڕاستەقینەی ئیمامی حسەین(ع)ە کە لە ساڵی 61ی کۆچیی مانگی دا ڕووی داو ئیمامی حسەین(ع)و 72 کەس لە یارانی ئەمەگداری شەهید کران.
جەماوەری تازیەداری ئێرانی ئسلامی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ عاشورای حسەینی بە رەچاوکردنی بەتەواوەتیی رێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ، لە شینی سەروەرو سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارە ئەمەگدارەکانی فرمێسکی ماتەمینی هەڵدەوەرێنن.
ئامانجی ڕاپەڕینەکەی ئیمامی حسەین(ع) بووژاندنەوەی دین بوو کە هەر لە بەر ئەمەش لەم ڕۆژانەدا زیارەتی عاشورا دەخوێندرێتەوەو بە یادی عاشورای ساڵی 61ی کۆچیی مانگی کە سەروەرو سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) نوێژی نیوەڕۆی بە جەماعەت بەرپا کرد، نوێژی نیوەڕۆی عاشورا بە جەماعەت دەخوێندرێت.