ھاوکات لەگەڵ ئەربەعینی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسێن(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە، ڕێ و ڕەسمی خوێندنەوەی زیارەتی ئەربەعین و تازیەداری بە ئامادە بوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێوە چوو.
ڕێ و ڕەسمی تازییەداری و شینگێڕان بۆ یادی سەروەروسالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە چوو.
ڕێ و ڕەسمی تازییەداری بۆ ئیمامی حسەین(ع) لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ھەینی ڕێ و ڕەسمی تازییەداری بۆ سەروەروسالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە برا.
ڕێ و ڕەسمی شین گێڕان و تازیەداری بۆ ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمامی حسەین(ع) لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق بلە لایەن شێعەو سوننەکانەوە بەڕێوە چوو.
ئەگەر بێت و لە گەڵ بیدعەتکاران و چەوسێنەراندا بین و خۆمان بە دینداربزانین دیارە تەنیا خۆمانمان ھەڵفریواندووەو بەس.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی ئیمامی حسێن (ع) و ڕۆژی پاسدار وتی: ئەمڕۆ سپای پاسداران کارنامەیەکی درەوشاوەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تۆمارکردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هیوادارین لێکتێگەییشتنی نێوان لایەنە عێراقییەکان ببێتە هۆی پێکهاتنی حکومەتێکی بەهێز لەو وڵاتەدا.
سەرۆکی ههرێمی کوردستانی عێراق لە ڕادەربڕینێکدا جەختی لەوە کردەوە کە،یادی ئیمامی حسەین(ع) وانەی خۆبەختکارییە لە پێناوی حەقخوازی دا.
«هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا بۆ سەرجەم کۆتلەو لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕایگەیاند: تکام وایە لە بەر ڕێزی چلەی شەهیدکرانی ئیمامی حسەین(ع) بێدەنگیی سیاسی و میدیایی پەیڕەوبکەن و بە ئاراستەی ئاشتەوایی ھەنگاو ھەڵبگرن.