بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئێوارەی غەریبانی حسێنیی (ع) بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی
ئاب 30, 2020 23:32 Asia/Tehran
رێوڕەسمی تازیەداریی ئێوارەی غەریبانی سەروەری شەھیدان حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و یارانی ئەمەگناسی بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .
لەم ڕێورەسمەدا حوجەتولئیسلام عالی ، لە وتەگەلێکدا ، یەکێک لە بەرنامەکانی شەیتان و لایەنەکانی سەر بەوی نەھێشتنی کۆمەڵگەی باوەڕداران و بڕینی پێوەندیی ئیمانیی نێوان ئەوان زانی و گوتی : ھەرچی سیفاتی ھەڵکەوتەی وەکوو ھاریکاری و فێداکاری و ھاوخەمی و ھەست کردن بە بەرپرسایەتی و دلۆڤانی بۆ یەکتر لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دا زیاتر بێ ، ئەو کۆمەڵگایە لە خۆپەرستی دوور دەکەوێتەوە .
لەم رێوڕەسمەدا ئامادەبووان لە ماتەمی ئیمام حسێن (ع) و ھاوڕێیانی ئەمەگناسی تازیەداریان کرد و شینیان گێڕا.