ھیممەتی: لە سەرچاوە دراڤییە پێنج ملیارد دۆلارییەکەی خۆمان لە عێراق دا کەڵک وەردەگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387838-ھیممەتی_لە_سەرچاوە_دراڤییە_پێنج_ملیارد_دۆلارییەکەی_خۆمان_لە_عێراق_دا_کەڵک_وەردەگرین
سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران وتی: لە سەرچاوە دراڤییەکانمان لە عێراق دا کە زیاتر لە پێنج ملیارد دۆلارە کەڵک وەردەگرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 03:30 Asia/Tehran
  • ھیممەتی: لە سەرچاوە دراڤییە پێنج ملیارد دۆلارییەکەی خۆمان لە عێراق دا کەڵک وەردەگرین

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران وتی: لە سەرچاوە دراڤییەکانمان لە عێراق دا کە زیاتر لە پێنج ملیارد دۆلارە کەڵک وەردەگرین.

«عەبدولناسر ھیممەتی» سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەبارەی ھەوڵی ئێران بۆگەڕاندنەوەی دراڤە بەربەست کراوەکانی  لە وڵاتانی دیکە وتیشی: دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە دراڤەکانی ئێرانیان تیادا بەربەست کراوە، دەست پێ بووە.

ھیممەتی وتیشی: بڕێک لە وڵاتان بۆ کەڵک وەرگرتن لە داھاتە دراڤییەکان وەڵامی ئەرێنییان داوەتەوە، لەم بوارەدا ھێدی ھێدی بازرگانان و ھاوردەکاران لەوە ئاگادار دەبنەوە کە لە کام ناچەگەل دا دەستمان بە سەرچاوەکانی خۆمان گەییشتووە.

ئەمریکا وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەڵوێستی بایکۆتکارانەی لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار دژی ئێران، بەشێوەیەکی نایاسایی بڕێک لە سەرچاوەدراڤی و سامان و داراییەکانی ئێرانی لە دەرەوەی ئێران بەربەست کردووە.